Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:47

به‌ڤیدیۆ ... له‌قه‌زای دوجێل شه‌ڕ ڕوویدا و سه‌دان چه‌کدار هۆزی خه‌زره‌ج ڕاوه‌دوونانى چه‌کدارانى میلیشیا شیعه‌کان ده‌که‌ن

چه‌كدارانى هۆزه‌كه‌ چه‌ند باره‌گایه‌كی میلیشیا شیعه‌كانیان سوتاندووه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ڵۆ جه‌بارى په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێى ڕاگه‌یاند سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2 ى ئابی 2018 ، هۆزى خه‌زره‌ج كه‌هۆزێكى عه‌ره‌بى عێراقیه‌ ، دژى چه‌كدارانى میلیشیا شیعه‌كان سه‌دان چه‌كداری به‌نێو شارۆچكه‌ى دوجێلی سه‌ر به‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین بڵاو كرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى میلیشیا شیعه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند له‌هه‌ندێ شوێنى شارۆچكه‌كه‌ شه‌ڕو پێكدادان ڕوویداوه‌ و  چه‌كدارانى هۆزه‌كه‌ چه‌ند باره‌گایه‌كى هێزه‌ میلیشیاكانى شیعه‌كانى سوتاندووه‌ 


هه‌ڵۆ جه‌باری ڕاشیگه‌یاند تا ئێستا له‌هه‌ندێ شوێندا شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانى هۆزه‌كه‌ و چه‌كدارانى میلیشیا شیعه‌كان به‌رده‌وامه‌ و چه‌كدارانى هۆزه‌كه‌ قه‌بوڵیان نیه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌دا بمێننه‌وه‌


په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، هۆكاری شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ كه‌شه‌وی ڕابردوو دوو سه‌رۆك هۆزى ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق كوژراون ئه‌مه‌ش قه‌بوڵ كراو نیه‌ به‌لاى ئه‌و هۆزه‌وه‌ بۆیه‌ شه‌ڕ له‌دژیان ڕاگه‌یاندراوه‌

شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.