رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەهه‌مبه‌ر هەرەشەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند" ئێمه زمانی هەڕەشە له كه‌س قبوڵ ناكەین.
ئەردۆغان له لێدوانێكدا به میدیاكارانى وولاته‌كه‌ى راگەیاند" به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن عەقڵیه‌تی زایۆنیستی كه له ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مایەی قبوڵكردن نییه‌و بچووکترین سازش لەسەر ئازادییەکانمان و سەربەخۆییمان ناكه‌ین و له‌سه‌ر رێره‌وى دادوه‌رى خۆمان بەردەوام دەبین.
وتیشی: " ئێمه تا ئه‌مرۆ باشترین هاوكاری ئه‌مریكا و ناتۆمان كردووه. له كۆریا له‌گه‌ڵ ئه‌وان بووین، له‌گه‌ڵ ئه‌وان خه‌باتی زۆرمان كردووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی زمانی هه‌ڕه‌شه به‌كارده‌هێنن، ده‌بێ بزانن ئێمه زۆر گوێیان پێناده‌ین.
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى توركیا بریارى دهستگیركرنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى دا به تۆمه‌تى هاوكارى كردنى فه‌تحوللا گۆل، كێشه و ئالۆزى كه‌وته نێوان هه‌ردوو وولات و به‌م هۆیه‌وه بریاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سینا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی كۆببێته‌وه و ته‌نگژه‌ى نێوانیان بخه‌نه روو.
ئەردۆغان بۆ تره‌مپ: زمانی هەڕەشە له که‌س قبوڵ ناکەین
ئەردۆغان : بچووکترین سازش ناكه‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.