Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:56

مووچه‌ی 10 ملیۆن دینارییه‌که‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران راگیرا

مووچه‌ی 10 پاسه‌وانی تایبه‌تیشیان بۆ خه‌رج ده‌كرا
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی حوڕڕه‌ی عێراق كه‌ شه‌وی رابردوو بلاَوكرایه‌وه‌ ، بڕیاری راگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌.

كه‌ناڵه‌كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریداوه‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رابگرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌.

هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه‌ خانه‌نیشن ده‌كرا، مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی 10 ملیۆن دینار بوو، كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 80ی مووچه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها مووچه‌ی 10 پاسه‌وانی تایبه‌تیشی بۆ خه‌رج ده‌كرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.