Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:21

سەدر 40 مەرج بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دادەنێت

بەڵێنبدات دەست بەدەسەڵاتەوە نەگرێت
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر (40) مەرج بۆ سەرک وەزیرانى داهاتوو دادەنێت لە سەرو هەموویانەوە ئەوەیە کە کەسێکى تەکنۆکرات و لە دەرەوەى ئەنجومەنى نوێنەران بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەى موقتەدا سەدرى رێبەرى رەوتى سەدر کە سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتى سائیرون دەکات کە براوەی یەکەمى هەڵبژاردنەکەى (12)ى ئایارى رابردووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە، مەرجەکانى سەدرى بۆ سەرۆک وەزیرانى داهاتو بڵاوکردەوە.

لەو دەستنوسەدا کە مەرجەکانى تێدایە و ئیمزاى موقتەدا سەدرى پێوەیە، تەواوى (40) مەرجەکە خراوەتەڕوو کە یەکەمیان ئەوەیە کەسێکى تەکنۆکرات بێت و دووەم ئەوەیە لە دەرەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بێت و خاوەنى دوو رەگەز نامە نەبێت.

هەروەک ئاماژە بەوە کراوە کە دەکرێت حیزبەکان هەریەکەیان کەیانى تەکنۆکرات کاندید بکەن، چەند مەرجێکیشى بۆ شێوازى کارکردنى سەرۆک وەزیران لە رووبەڕوبوونەوەى گەندەڵى کەمکردنەوەى خەرجى و رێگرى لە دەستوەردان لە کاروبارەکانى حکومەت دیاریکردووە.

یه‌ك له‌و مه‌رجانه‌ نابێت رادەستی گوشارەکانی دەرەکی بێت و  پێویستە سەروەری و شکۆ و ئابووری عێراق باشتر بکات، دەبێت خاوەن ئاراستەیەکی بەرزی نیشتمانی بێت و هه‌روه‌ها هاتووه‌ زۆرترین زمان بزانێت و قسەی پێبکات.

له‌ مه‌رجێكی دیكه‌ش هاتووه‌ نابێت هێز لە بەرامبەر هیچ لایەنێک بەکاربهێنێت، تەنیا دوای نەمانی چارەسەر و دیالۆگ و گفتوگۆ نەبێت.

هه‌روه‌ها بەڵێنبدات دەست بەدەسەڵاتەوە نەگرێت، متمانەی لێوەربگرێتەوە و نابێت دەستوور وەک پاساو بۆ خۆی بەکاربهێنێت.

بەپێی مەرجەکانی موقتەدا سەدر، حەیدەر عەبادی ناتوانێ بۆ خوولی دووەم ببێتەوە سەرۆکوەزیران، چونکە دوو رەگەزنامەی هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.