چل و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی " ناركابهریی جیهان " Summer Film School كه له وڵاتی چیكۆسلۆڤاكیا به‌رێوه‌چوو ، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد " به‌همه‌ن قوبادی " خه‌ڵاتی شانازی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاله‌كه‌ی پێبه‌خشرا .
ئه‌م فێستیڤاڵه به گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی ناركابهریی جیهان داده‌نرێت كه ساڵانه له وڵاتی چیكۆسلۆڤاكیا به‌رێوه‌ده‌چێت ، 200 فیلمی درێژ و 100 كورته فیلم له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن ، ئامانج له‌م فێستیڤاڵه‌دا ناساندن و راهێنانی سینه‌مای جیهانه به به‌شداربواندا ، ساڵانە زیاتر لە 5500 خوێندکاری سینەما و هونەر و هونەرمەند بەشداری ئەو فێستڤاڵە دەبن .
به‌همه‌ن قوباد و به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی له‌م فێستیڤاڵه‌دا له به‌شی رێزلێنان رێزیان لێ‌گیرا ، بریاره له رۆژانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ژماره‌یك له فیلمه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره كورده پێشان بدرێن ، هاوكات له‌م فێستیڤاڵه‌دا " به‌هه‌مه‌ن قوبادی " ده‌رباره‌ی سینه‌ما چه‌ند خولێك بۆ گوێ‌گران به‌رێوه ببات .
ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری ناسراوی كورد " به‌همه‌ن قوبادی " له ساڵی 1970 له شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له بواری سینه‌مای كوردی و ئێرانی جیهانیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فیلمی به‌رهه‌مهێناوه و به ده‌یان خه‌لاتی به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.