Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:30

جانۆ له‌ ئوسترالیا باس له‌ جینۆسایدی ئێزیدییه‌کان ده‌کات

به‌ بۆنه‌ی سالیادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه‌
کوردستان TV
100%

فیلمی  " كه‌زه‌ب " كه‌ باس له‌ ژیان و كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌كات ، نوێترین به‌رهه‌می تیپی هونه‌ری گرعوزێره‌ ، كه‌ بریاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌ وڵاتی ئوسترالیا نمایش بكرێت .

ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ " ده‌خیل جانۆ " ئاشكرایده‌كات ،ئه‌م فیلمه‌ به‌ بۆنه‌ی سالیادی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه‌ ، كه‌ باس له‌ ژیان و قوربانیانی ئه‌وان ده‌كات .

 وتیشی فیلمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیپی هونه‌ری گرعوزێر دروستكراوه‌ و لە شاری  ئەرمیدالی ئوسترالیا نمایش دەكرێت كە هاوكاتە لەگەڵ بۆنەی ساڵیادی كومەڵكوژی و جینۆسایدی ئێزیدییەكان لەلایەن داعشەوە .

قیلمی " كه‌زه‌ب " له‌ لایه‌ن" حوسێن سالم " نووسراوه‌ كه‌ زۆر به‌ وردی باس له‌ رفاندن و به‌كارهێنانی كچان به‌ چه‌ندین مه‌به‌ست له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌كات .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.