Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:28

له‌ ئه‌مریکا فێستیڤالێک به‌ فیلمی" ئایلان" ده‌کرێته‌وه‌

كێبه‌ركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مریكا فێستیڤالێكی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ كورته‌ فیلم ، به‌ فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد " جبرائیل ئه‌به‌به‌كر " ده‌كرێته‌وه‌ .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئه‌مریكا له‌ فێستیڤالێكی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ناوی " فێستیڤاڵی پایز " كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كورته‌ فیلم ، بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ فێستیڤاله‌كه‌ ئاماده‌ بێت .

جبرائیل وتیشی ، فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ فیلمێكی ئه‌و به‌ناوی (ئایلان) ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و فیلمه‌كه‌ش كێبه‌ركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كات .

فیلمی " ئه‌یلان " له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد " جبرائیل ئه‌بوبه‌كر " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و " ئومێد رۆرژ " یش كاری میوزیكی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌ و كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن " ئالان رۆژبه‌یانی " جێبه‌جێكراوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.