Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 11:37

مامەڵەی خانوبەرەو زەوی و زار لە هەولێر دەبوژێتەوە

به‌هۆی دابەشكردنی موچەو ئارامی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%


مامەڵەی خانوبەرەو زەوی و زار لە هەولێر گەشەی بەخۆیەوە بینیوەو كۆمپانیایەكی كەرتی خانووبەرەش ئەو بوژانەوەیە بۆ چەند هۆكارێك دەگێڕێتەوە ، لەوانە بەردەوامی دابەشكردنی موچەو ئارامی هەرێمی كوردستان.

سەلام فەقێ كەریم سەرپەرشتیاری كۆمپانیایەكی خانوبەرە لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر گوتی: نرخی خانووبەرە لەچوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرزبوونەوەی ناسروشی بەخۆیەوە بینیوه‌، دواتر بازاڕی كڕین و فرۆشتن سست بۆوە و دوای ئەوەش دەستی كردەوە بەگەشەكردن، ئەویش بەهۆی گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و هاتنی شاندە بازرگانییەكان و دروستكردنی كونسوڵخانەی ئەمریكا لەكوردستان و دەستپێكی چەند پرۆژەیەكی تازەو بەردەوامی دابەشكردنی موچە، سەرەڕای ئارامی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئاماژەی ەبوەش کرد:  دەسپێکردنی چاکسازی له‌لایه‌ن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەردەوامبوونی دانی مووچەی فەرمانبەران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، خاڵی زۆر سەرەکیش ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە، چونکە ئابووریی وڵات پابەندە بە باری سەقامگیری و ئارامییەوە، هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و چەندین هۆکاری دیکە.

 

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.