ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجی شیعه‌كانی عێڕاق له په‌یامێكی نووسراودا كه له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدی كه‌ره‌به‌لایی نوێنه‌ری ناوبراو له وتاری رۆژی هه‌ینیدا خوێنرایه‌وه، داوای له به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت كردووه كه پێش ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان له‌ده‌ست بچێت وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سیستانی‌دا ئه‌وه‌ش نووسراوه كه ناوبراو خوازیاره حكومه‌تێكی ئه‌وه‌نده تۆكمه و به‌هێز پێكبهێنرێ كه له توانایدابێت به‌خێرایی وه‌ڵامی داوای هاوڵاتییانی عێڕاق بداته‌وه.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی ئایینزای شیعه نووسیویه‌تیی: ئێمه خوازیاری ئه‌وه بووین كه یاساكانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌بچێت و به درێژایی چه‌ندین ساڵ ئامۆژگاریی به‌رپرسه باڵاكانمان كردووه و سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به‌م بارۆدۆخه كاره‌ساتباره‌ی ئێستا هۆشداریمان پێیان دابوو.
سیستانی له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه كه ئه‌گه‌ر به‌خێرایی وه‌ڵامی داواكاریی هاوڵاتییانی عێڕاقیی نه‌درێته‌وه، ئه‌وا هه‌موومان په‌شیمان ده‌بینه‌وه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.