له كه‌مپی گه‌رماوای تایبه‌ت به ئاواره‌كانی موسڵ، ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی لێیه كه له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، هاوسه‌ر و كه‌س و كاره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێیویستیان به هاوكاری هه‌یه.
ئه‌وان جیا له له ده‌ستدانی هاوسه‌ر و كه‌س و كاره‌كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت خانووه‌كانیشیان له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وی موسڵ كراوه‌ته ئامانج و خاپوور كراوه.
ئه‌وان له لێدوانێكیان بۆ كوردستان تیڤی، ئاماژه به ئه‌وپه‌ڕی خراپی ره‌وش و گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن و هاوكات ستایشی ئه‌و هاوكاریانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو پێشكه‌شیان كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیگه‌رانی وگله‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه بۆچی حكوومه‌تی عێراقی هیچ جۆره ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی له‌وان نه‌داوه و، هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق به‌دواداچوونی بۆ ره‌وشی ئه‌وان نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت وه‌ك هاووڵاتیه‌كی عێراقی هه‌ژماریان نه‌كردوون.
ئه‌وان ده‌شڵێن تا ئێستا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هاوكاری نه‌كردوون هیچ، بگره بۆ جارێكیش سه‌ردانیانی نه‌كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.