وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر ژه‌مه‌كانی خواردن له نێوان ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه عێراقییه له نێو فرۆكه روویدا ، فڕۆكه‌وانێكی خانه‌نشین كرد‌و ئه‌وی دیكه‌شی له كاره‌كه‌ی دوور خسته‌وه‌و مۆڵه‌تی فڕۆكهوانیشیان لێ سه‌ندرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه، رایگه‌یاندووه: دوای رووداوه‌كه هه‌ر دوو فڕۆكه‌وانه بانگ كراوان لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا كراوه‌و دواتریش بڕیاردراوه كه مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیان لێ وه‌ربگرێته‌وه و رێگایان پێ نادرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بچنه نێو فڕۆكه‌خانه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: هه‌ر به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه ره‌عد محه‌مه‌د یه‌عقوب، كاپتنی فڕۆكه‌وان ره‌وانه‌ی خانه‌نشین بوون كراوه‌و عه‌لی ئه‌حمه‌د ساڵح، كاپتنی فڕۆكه‌وانی هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه شه‌ڕه‌كه‌یان تێدا كردووه، له پیشه‌كه‌ی ده‌ركراوه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.