دادگای تاوانەکانی نەینەوا ئەمڕۆ چوارشەممە 25/7/2018 سزای لە سێدارەدانی بە هەڵواسین تا مردن بۆ یەکێک لە ئەندامانی داعش دەرکرد بە تاوانی کوشتن و سەربڕینی هاووڵاتیان.
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەستەی دووەمی دادگای تاوانەکانی نەینەوا سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەندامێکی ڕێکخراوی داعش دەرکرد، کە نازناوی (ئەلمهاجیر)ی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوانبار ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی پیاو و ئافرەتی لە قەزای شنگال سەربڕیووە و هێرش و کاری تاوانکاری لە دژی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە شاری موسڵ ئەنجام داوە.
دادگای لە بڕیارەکەیدا سزای لە سێدارەدانی بە هەڵواسین تا مردن بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاندووە، بە گوێرەی مادەی 1ی یاسای دژە تیرۆر.
ئەوە لە کاتێکدایە ناوبەناو دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەندام و لایەنگرانی ڕێکخراوی داعشدا دەسەپێنێت، لەسەر ئەو تاوان و تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان.
رۆژی 10 حوزهیرانی ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاری موسڵ و ناوهندی پارێزگای نهینهوای كۆنترۆڵ كرد، دوای ئهوهش سوپای عێراق بهرهو ناوچهكانی دیكهی ئهم پارێزگای ههڵاتن.
ههروهها ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا ئهو كات رای دەگەیەنێت كە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و نووسینگەكەی و فەرماندە سەربازییەكانی بەرپرسن لە كەوتنی شاری مووسڵ ئهم پارێزگایه بكهوێته دەستی داعش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.