دوای خۆپیشاندانه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو له ئێستادا هاووڵاتیانی شاری به‌سره بیرۆكه‌ی به هه‌رێمبوونی شاره‌كه‌یان جارێكی دیكه خسته سه‌ر مێزی گفتوگۆكان .
به پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه هاووڵاتیانی پارێزگای به‌سره ئاڵای هه‌رێمه‌كه‌یان له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كانیان هه‌ڵده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی به هه‌رێم بوون پێویسته، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌م هه‌مان ئه‌م ده‌موچاوانه‌ی ئێستا هه‌رێمه‌كه به‌رێوه ببه‌ن، بۆیه جارێكی دیكه نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و سوود له هیچ شتێك نابینین.
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی به هه‌ریمبوون داڕێژراوه، وا هه‌ست ده‌كه‌م خۆپیشاندانه‌كان عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌بات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.