Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:53

ئه‌فسه‌رێکی سوپای عێراق کۆی مووچه‌ی سه‌ربازه‌کانی وه‌رده‌گرێ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌کات

بڕه‌كه‌ی 325 ملیۆن دینار بووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی یه‌كی پیاده‌ی سوپای عێراق كۆی مووچه‌ی سه‌ربازه‌كانی وه‌رده‌گرێت و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌كات.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان ملازمی یه‌كه‌م عه‌لی تارق ره‌شاد نعێمی، له‌ فیرقه‌ی یه‌كی پیاده‌ی سوپای عێراق به‌ نووسراو كۆی مووچه‌ی سه‌ربازه‌كانی وه‌رگرتووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 325 ملیۆن دینار بووه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایكردووه‌.

به‌ پێی میدیا عێراقییه‌كان تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی راكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌ نه‌داوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.