گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی " جولیا بوتروس " له كۆنسێرتێكی گه‌وره و قهڵهبالغدا له‌م كاته‌ی خه‌ریكی گۆرانیگوتن و سازدانی ئاهه‌نگێك بوو بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ، له‌به‌ر ده‌نگی بانگ گۆرانیگوتن و كۆنسێرته‌كه‌ی دواخست و داوای لێبوردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد .
ماڵپه‌ری لبنان 24 ئاشكرایده‌كات ، شه‌ممه‌ی رابردوو گۆرانیبێژی لبنانی " جولیا بوتروس " له كۆنسێرتێكی پڕ و قه‌ڵه‌باڵغدا خه‌ریكی گۆرانیگوتن بوو ، به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه كاتی بانكی عیشا " خه‌وتنان " بوو جۆلیا گۆرانییه‌كه‌ی راگرت و به چه‌ند دێرێك داوای لێبوردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد و گوتی ،با رێز له كاتی بانگه‌كه بگرین و جارێ بوه‌ستین ، دوای بانگه‌كه دووباره ده‌ست به ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه .
ئه‌م ماڵپه‌ره لبنانییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ره‌فتاره‌ی جولیا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه لای هه‌وادارانی زیاتر خۆشه‌ویستی كرد ، به هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌یه‌وه ته‌واوی ئاماده‌بووان به گه‌رمی چه‌پڵه‌یان بۆی لێ دا و ده‌ستخۆشییان لێی كرد .
جولیل بوتروی له ساڵی 1968 له لبنان له دایك بووه و یه‌كێكه له ناودارترین و ده‌نگخۆشترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو عه‌ره‌ب و به یه‌كێك له شاژنه‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی داده‌نێن، خاوه‌نی ژماره‌یكی زۆر گۆرانی و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.