Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:07

ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە واژۆ بۆ بەهەرێم بوونی پارێزگاکەیان کۆده‌کاته‌وه‌

سەر بە فراکسیۆنە جیاوازەکانن
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە دانیشتنێکی نائاساییدا واژۆیان بۆ بەهەرێمبوونی بەسرە کۆکردەوە.

تادێت خۆپێشاندان و ناڕەزاییەتییەکان لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پەرەدەسەنن، هاوکات داواکارییەکانیشیان زیاتر دەبن، لەو چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لە دانیشتنێکی نائاساییدا واژۆیان بۆ بەهەرێمبوونی بەسرە کۆکردەوە.

15 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە لەکۆی 35 ئەندام، کە سەر بە فراکسیۆنە جیاوازەکانن، واژۆیان لەسەر داواکاری بەهەرێمبوونی بەسرە کردووە.

ئەو پرسە پێویست بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ناکات، بەڵکو یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەن واژۆیان لەسەر کردووە و پێویستە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا داواکارییەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبکاتەوە.

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشوری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ تا ئێستا ئامارێكی دروست نییه‌ به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 600ی دیکەش برینداربوون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.