Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 12:31

لە بەغدا و بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشوری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌
کوردستان TV
100%


لە شارەکانی بەغدا و بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرانیان گەمارۆداوە.

خۆپیشانده‌ران رایگەیاند، هێزێکی زۆری ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا بڵاوەیان پێکراوە و رێگەنادەن رۆژنامەڤانان رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.

خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئێستا ئاستی داواكاری خۆپیشاندەرانی بەغدا و باشووری عێراق بەرزتربووەتەوە، ئەوان چیتر تەنیا بە دابینكردنی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكان رازی نین، بەڵكو داوای چاكسازی لە حكوومەت و پەرلەمانیش دەكەن و  داواكارییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ هەلیکار دابینبکرێت.

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشوری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی ره‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ تا ئێستا 14 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 600ی دیکەش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.