له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگای سلێمانى له‌سه‌ر خێرا ڕۆیشتنى ئۆتۆمبێل ڕوونكردنه‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌دات :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خێرایی هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆیه، به‌ڵام به‌شێك له‌شۆفێران پابه‌ندی خێرایی شه‌قامه‌كان نابن، كاتێك لێیان ده‌پرسن بۆ خێرا ده‌ڕۆیت ده‌ڵێن په‌له‌مانه یان كاری گرنگمان هه‌یه ده‌بێت زوو بگه‌نه جێ.
بابزانین به‌رزكردنه‌وه‌ی خێرایی چه‌نده كاتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌كت له‌ڕێ بێت درێژیه‌كه‌ی (155) كیلۆمه‌تر بێت، وه خێرایی ڕێگه‌پێدراو (120) كیلۆمه‌تر بێت له‌كاتژمێرێكدا، به‌ڵام تۆ به‌خێرایی (160) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا بڕۆیت، ته‌نها (12) خوله‌ك جیاوازی گه‌یشتنی تۆیه.
ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێگه به‌خێرایی (180) كیلۆمه‌تر ببریت له‌جیاتی (120) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌وا جیاوازی گه‌یشتن ته‌نها (16) خوله‌كه.
ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێگه واتا (100) كیلۆمه‌تر بێت به‌خێرایی (200) كیلۆمه‌تر ببریت له‌جیاتی (120) كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، ئه‌وا جیاوازی گه‌یشتن ته‌نها (20) خوله‌كه، بۆیه پابه‌ندی خێرایی شه‌قامه‌كانبه‌و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ره‌جێ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.