له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ ڕوونكردنه‌وه به‌شۆفێران ده‌دات له‌ژێر ناوى چۆن ده‌زانیت كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سفر كراوه‌ته‌وه :
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه به‌م شێوه‌یه
ژماره‌ی كیلۆمه‌تری ڕۆیشتوی ئۆتۆمبێل، یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه پێویسته هه‌موو كه‌س پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو بیزانێت، چونكه دیاریكردنی كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه یه‌كێكه له‌پێوه‌ره هه‌ره گرنگه‌كان بۆ دیاریكردنی ئاستی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ نرخی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كه‌م ڕۆشتون له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وه نرخیان گرانتره، بۆیه هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كانی ئۆتۆمبێل یاری به‌كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌كه‌ی كه‌مده‌كه‌نه‌وه، بۆ زانین و ئاشكراكردنی ئه‌م فێڵه ده‌توانین به‌هۆی ئه‌م چه‌ند ڕێگایه‌وه، كیلۆمه‌تری ڕۆشتوی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بزانین، كه ئه‌مانه‌ن:
1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكه: هه‌موو ئۆتۆمبێلێك له‌داشبۆرده‌كه‌یدا كۆمه‌لێك ژماره هه‌یه كه گێچی به‌نزین و خێرایی و گه‌رمی و كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدایه، پشكنین بۆ ئه‌م به‌شه بكه و دڵنیابه‌ره‌وه هیچ بورغویه‌ك یان به‌شێكی نه‌كرابێته‌وه یان به‌شێكی له‌كار نه‌خرابێت، ئه‌گه‌ر جۆره گۆرانكاڕیه‌كت به‌دیكرد، ئه‌وه بزانه ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری كراوه.
2- پشكنینی تایه‌كان: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی ڕۆشتنی كیلۆ مه‌تره‌كه‌ی 4000 هه‌زار بوو، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایه‌كانی له‌و په‌ڕی باشی و نوێیدایه، بۆیه پێویسته قوڵی گۆیه‌كان له 1.5875 ملم كه‌متر نه‌بێت.
3- داوای وه‌ره‌قه‌ی زانیاری بكه: داواكردنی وه‌ره‌قه‌ی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگه، چونكه له‌كاتی سه‌یركردنی هه‌ر كوژانه‌وه یان ده‌ستكاریكردنێكت به‌دیكرد، ئه‌وه گومانت له‌زانیارییه‌كان هه‌بێت و دڵنیابه بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و زانیاریانه ده‌ستكاریكراوه.
4- پێی به‌نزین ئیستۆپ: له‌به‌شی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، پشكنین بۆ پێی به‌نزین و ئیستۆپ بكه، ئه‌گه‌ر سه‌یرتكرد ئۆتۆمبێله‌كه زۆر كه‌م ڕۆیشتوه، به‌ڵام پێی به‌نزین و ئیستۆپه‌كه زیاتریان لێخوڕاوه، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆمه‌تره‌كه‌ی كراوه.
5- به‌راورد له‌نێوان ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل و ڕۆشتنی بكه: ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه 19000 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت، له‌حاڵه‌تێكیشدا ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه 5 ساڵ بوو، ئه‌وه پێویسته كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه نزیكه‌ی 95000 كلیۆمه‌تر بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌جیاوازیه‌كی زۆر كرد، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری ڕۆشتوی ئۆتۆمبێله‌كه كراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.