به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه ئۆتۆمبیلی دزیووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەمڕۆ شه‌ممه 21ی 7ی 2018، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بەدزینی ئۆتۆمبێلێك .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی ئاگادار دەكاتەوە لەوەی كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ دزراوە ، دەستبەجێ لەلایەن هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاكەوتنەوە سەرجەم مەفرەزەكان ئاگادار كرانەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار ( م، خ، م) لەدایكبووی 1999ی دانیشتوی گەڕەكی بەختیاری لەشاری سلێمانی دەستگیر بكرێت و ئۆتۆمبێلەكەش ڕِادەستی خاوەنەكەی بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.