به بهشداری زیاتر له 50 نیگاركێش ، له وڵاتی نهمسا 21همین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەستی پێ کرد .
له ههوالێكی ئاژانسی " بی بی سی " هاتووه ، لە شاری کڵاگنفۆرتی نەمسا ٢١ەمین فێسدتیڤاڵی نێودەوڵەتی نیگارکێشی لەسەر جەستەی مرۆڤ لەو شارە دەستی پێ کردووە و له فێستیڤالهكهدا هونەرمەندان لەسەر جەستەی مۆدێلە بەناوبانگەکان کۆمەڵێک وێنەی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەخوڵقێنن .
بۆ نمایشكردنی هونهرهكهی هەر نیگارکێشێک تەنیا دوو رۆژی لەبەردەستە و دەبێت هەر رۆژەو دیمەنێکی جیاوازتر پێشانی لیژنەی داوەری بدات و بتوانێت لەبارەی ئەو نیگارەی لەسەر جەستەی مۆدیلەکە کێشاویەتەوە روونکردنەوە بدات و چیرۆکێکی بۆ درووست بکات .
فێستیڤاڵەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1998 دەستی بە کارەکانی کرد و ئەمساڵ 50 هونەرمەندی نیگارکێش لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کردووە و خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە لە دوو پلەی پڕۆفیشناڵ و ئاماتۆڕدا لە بەشەکانی بڵاوکردنەوەی رەنگ و دیمەنە تایبەتەکان و نیگارکێشان لەسەر روخسار دەدرێت بە هونەرمەندانی بەشداربوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.