Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:25

له‌ رۆمانه‌که‌یدا " رێواس ئه‌حمه‌د " نهێنی ژنان ده‌درکێنی

له‌ 96 لاپه‌ره‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتی ژنه‌كان
کوردستان TV
100%

ژنه‌ نووسه‌ر و رۆماننوسی كورد " رێواس ئه‌حمه‌د " دوایین به‌رهه‌می خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ رۆمانێك له‌ ژێر ناوی " له‌ ئامێزم بگره‌ " بڵاوكرده‌وه‌ .

له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر به‌ شێوازێكی هونه‌ریی و ئاوێته‌بوو به‌ راستییه‌كان " واقیع " به‌سه‌رهاتی ژنه‌كان ده‌گێرێته‌وه‌ و هه‌رچی نهێنی ژن هه‌یه‌ ده‌یدركێنێت ، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌ی له‌ دوورگه‌یه‌كی یۆنان له‌ نزیك په‌یكه‌ری ئه‌فرۆدیت نووسیوه‌ ته‌وه‌ .

رێواس ئه‌حمه‌د خاوه‌نی كۆمه‌لێك رۆمانی بڵاوكراوه‌یه‌ ، ئه‌گه‌رچی رۆمانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌ قه‌باره‌ بچووكن و كورتن ، به‌ڵام ژماره‌یك  خه‌سله‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی له‌ رۆمانه‌كانی " رێواس " وا ده‌كات رۆمانه‌كانی له‌ به‌رهه‌می ژنانی دیكه‌ جیا بكاته‌وه‌ ، ئه‌وانیش بریتیین له‌ " ساده‌ له‌ ده‌ربرین ، بوێر له‌ گوتن و نزیكبوون له‌ واقیع " .

چیرۆكی ئه‌م رۆمانه‌ ده‌رباره‌ی ژنێكی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ ناوی " هه‌تاو " كه‌ له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێیه‌ و سه‌ربوورده‌كه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌لێك كاره‌سات دابه‌ش ده‌بێت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش وا ده‌كه‌ن ئه‌و ژنه‌ بیر له‌ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ بكاته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌ 96 لاپه‌ره‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتی ژنه‌كان .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.