Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:43

یه‌کێتى ناوه‌ندی تۆپى پێی کوردستان ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاکانى فوتساڵى کچانی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت 


1- یاسایی نێوده‌وڵه‌تى له‌ یارى فوتساڵ په‌یڕه‌و ده‌كرێت

2- پاڵەوانیەتییەکە به‌ شێوازى ده‌ركردن به‌ دوو دۆڕان به‌رێوه‌ ده‌چێت

3- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌بێت

4- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌رى پزیشكى له‌گه‌ڵدا بێت

5- ژماره‌ى یاریزانان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (10) یاریزان بێت

6- پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان رۆژى شه‌ممه‌ 2018/7/28 كشوفات پێشكه‌ش بكه‌ن

7- نابێت راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر بڕوانامه‌ى یاریگه‌ى كراوه‌ (11 یاریزانى) هه‌بێت

8- پێویسته‌ هه‌موو یاریزانه‌كان له‌ خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌شداریان كردبێت

9- له‌ كاتى یارییدا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپ بۆى نییه‌ رێنمایی بە یاریزانه‌كان بدات

10- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) كارگێرى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت

11- پێویسته‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان له‌ هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه‌ یارى بۆ ده‌كات

12- هه‌ر یاریزانێك دوو كارتى زه‌رد له‌سه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كان وه‌ربگرێت، یارى داهاتوو ناتوانێ یارى بكات

13- ئه‌گه‌ر یارى له‌ كاتى یاسایی به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر لێدانه‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سزا

14- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داواى بانگهێشتكردنى له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه‌ى به‌شدارى نه‌كات، سزا ده‌درێت

15- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئاسیایی یان یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى هه‌بێت

16- سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان، پێویسته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپی پێی لقه‌كان یان ئه‌ندامى لێژنه‌ى فوتساڵى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بێت

17- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنى پاڵه‌وانیه‌تی لیستى ناوى یاریزانان و كۆپى ره‌نگاوره‌نگى ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.



شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.