Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:55

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا: په‌که‌که‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ هاووڵاتیانی شاری موسڵ وه‌رده‌گرێت

ژماره‌ی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ شاری مووسل سێ باره‌گایه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایده‌گه‌ێنێ، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ چه‌ند باره‌گایه‌كیان بۆ شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا گواستووه‌ته‌وه‌و چه‌كداره‌كانی نێو باره‌گایه‌كانیش هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌كانی سنووری به‌عاج و رۆژئاوای شنگالن.

موزاحم ئه‌حمه‌د حوێت، گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موزاحم ئه‌حمه‌د حوێت له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه‌: دوای كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا و جێگیربوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شوێنی سوپای عێراق، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ په‌كه‌كه‌ و سه‌رجه‌م لقه‌كانی سه‌ربه‌ ئه‌و رێكخراوه‌دا ره‌خساوه‌ جگه‌ له‌ زیادكردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی له‌ شنگال چه‌ند باره‌گایه‌كیان بۆ شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا گواستووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: ژماره‌ی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ شاری مووسل سێ باره‌گایه‌، تا ئێستا به‌ ئاشكرا جموجۆڵ ناكه‌ن و هه‌موو چه‌كداره‌كانیان ئه‌و هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌بانه‌ی سنووری به‌عاج و رۆژئاوای شنگالن، گومان له‌وه‌ نییه‌ كه‌ دوای توندوتۆڵكردنی پێگه‌ی خۆیان له‌ شاره‌كه‌دا قۆناغی وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ له‌ هاووڵاتییانی به‌شمه‌ینه‌تی مووسڵ ده‌ست پێده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.