Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:33

ئه‌مرۆ هه‌ینى خۆپیشاندانى به‌رفراوان له‌ بەسرەو زیقارو نەجەف و به‌غدا به‌رێوه‌چوو

هاولاتیان داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت بریاره‌كانى جێبه‌جێ بكات
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینى لە هەرچوار پارێزگای بەسرەو زیقارو نەجەف و به‌غداو چه‌ند شوێنێكى تر خۆپیشاندانى به‌رفراوانى هاولاتیانى نارازی دەستیپێکردو کاتژمێر چواریش لە بەغدا خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینى جارێكی تر هاوڵاتیان دژی کەمی کارەبا و ئاو خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داواكارییەكانیشان هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە، كە بریتین لە دابینكردنی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و هەلی كار و بنەبڕكردنی گەندەڵی له‌ وولاتدا.

هەروەها مەبەست لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ وەک پشتگیریەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و برینداربوون . هەروەها خۆپیشاندەران داوایان كرد به‌په‌له‌ ئەو بڕیارانەی کە حکومەتی عێراق دەریکردووە بۆ جێببەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەسرەو لە شارەکانی تری عێراقدا جێبەجێ بکرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.