Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 17:10

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانى عێراقه‌وه‌ سەدان هاوڵاتی دەستگیرکراون

(336) ده‌ستگیركراویش ئازادكراون
کوردستان TV
100%

 

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی شارو ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراق سەدان هاوڵاتی دەستگیركراوی خۆپێشاندان و گرژییەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئازادكران.

له‌م باره‌وه‌ فازل غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقی رایگەیاند، لەهەریەكە لە پارێزگاكانی (نەجەف، موسەننا، میسان) بەگشتی (336) گیراو ئازادكراون.

غەراوی باسی لەوەشكردووە، چەند كەسێك تاكو ئێستا لەنێو گرتووخانەكان ماون و ڕێكاری یاساییان بۆ دەكرێت.

دەستگیركردنی ئەو سەدان كەسە بەهۆی خۆپێشاندان و گرژییەكانی هەفتەی رابردوەوە بووە، كە لەچەندین پارێزگا ئەنجامیاندا بۆ داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.