Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:00

چاتفیوڵ چی به‌سه‌ردێت؟

چه‌ند گۆرانكاریه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئه‌م بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی كه‌ بۆتیان هه‌یه‌ له‌ چاتفیوڵ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگ و بۆتی ئاینی و زانستیان هه‌یه‌ كی ئه‌ناسن تاگیان بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ تا زوو چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بكه‌ن كه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ سه‌ره‌تای مانگی نوێ.

چاتفیوڵ چی به‌سه‌ردێت؟ ئایا بۆته‌كه‌م له‌ چاتفیوڵ ئه‌مێنێته‌وه‌؟ ئایا ڕاده‌گیرێ؟ چی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كانم دێت؟ ئه‌گه‌ر پلان نه‌گۆڕم بۆ پڕۆ چی ده‌بێت ؟ ئه‌بێ چه‌ند پاره‌ بده‌م؟ جگه‌ له‌ پاره‌ی مانگانه‌ چی باجی تر ئه‌بێ بده‌م؟ئایا له‌دوای چاتفیوڵ چی به‌كاربهێنم؟ ئایا ئه‌توانم وه‌ك پێشوو به‌رده‌وامبم له‌ بۆته‌كه‌م؟

وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌م بابه‌ته‌دا به‌ درێژی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ هیوادارم به‌سوودبێت بۆتان

ئه‌و وێبسایته‌ی كه‌ چه‌ندین هه‌زار بۆتی مه‌سنجه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و نایابه‌وه‌ ئه‌م دواییه‌ بڕیاری دا به‌ گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پلانی خۆڕایی كه‌ ئه‌م گۆڕانكاریه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكار بۆ داخران و وه‌ستانی زۆربه‌ی چاتبۆته‌كان له‌ كوردستان و ولاتانی ده‌ره‌وه‌ش كه‌ به‌كارهێنه‌ری جاتفیوڵن.

وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو

چاتفیوڵ چی به‌سه‌ردێت؟

چاتفیوڵ چه‌ند گۆرانكاریه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات له‌ پلانی خۆڕایی و له‌ به‌رواری ١ ی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵه‌وه‌ جێ به‌ جێ ده‌كرێن .

گۆڕانكاریه‌كان چین كه‌ به‌سه‌ر پلانی خۆڕایی جاتفیوڵدا دێن؟

١- سنوور داده‌نرێ بۆ به‌كارهێنه‌ران و هه‌ر بۆتێكی خۆڕایی له‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر زیاتری نابێت و هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی دواتر ناتوانێت بۆته‌كه‌ به‌كاربهێنێت تا ئه‌وكاته‌ی بۆته‌كه‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ پلانی پڕۆ.

٢- لۆگۆ و براندی چاتفیوڵ له‌گه‌ڵ نامه‌ی به‌خێرهاتن ده‌نێردرێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی بۆته‌كه‌.

ئایا بۆته‌كه‌م له‌ چاتفیوڵ ئه‌مێنێته‌وه‌؟ ئایا ڕاده‌گیرێ؟

به‌ڵێ هه‌موو بۆته‌كان له‌ جاتفیوڵ ئه‌مێننه‌وه‌ و هیچیان ڕاناگیرێن ته‌نها گۆڕانكاریه‌كانی سه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێ واتا ئه‌گه‌ر تۆ بۆته‌كه‌ت كه‌متر له‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ری نوێ وه‌رده‌گرێت تا سنووری ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر و له‌گه‌ڵ نامه‌ی به‌خێرهاتن بۆ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك لۆگۆ و براندی چاتفیوڵ ده‌نێردرێ بۆیان هه‌ركات به‌كارهێنه‌رت گه‌یشته‌ ٥٠٠٠ چیتر به‌كارهێنه‌ری نوێ ناتوانن بۆته‌كه‌ت به‌كاربهێنن تا كاتێك به‌رزیده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ پلانی پڕۆ.

ئه‌ی ئه‌گه‌ر بۆته‌كه‌م خۆی له‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر زیاتری هه‌بوو چی لێ به‌سه‌ردێت؟ به‌كارهێنه‌ره‌كانم له‌ده‌ست ئه‌چێ یان ئه‌مێننه‌وه‌؟

ئه‌وكاته‌ ته‌نها یه‌كه‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر كه‌ تۆماربوون ئه‌توانن بۆته‌كه‌ت به‌كاربهێنن و به‌كارهێنه‌ری نوێ ناتوانێت بۆته‌كه‌ به‌كاربهێنێت تا كاتێ به‌رزیده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ پلانی پڕۆ.

ئه‌گه‌ر پلان نه‌گۆڕم بۆ پڕۆ چی ده‌بێت ؟

پلان نه‌گۆڕیت بۆ پڕۆ بۆته‌كه‌ت سنووره‌كانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و هی كێشه‌یه‌كی نابێت و هه‌موو داتاكانت ئه‌مێنێت ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ٥٠٠٠ كه‌س زیاتر ناتوانێت به‌كاری بهێنێت.

پلانی پڕۆ چیه‌ و چۆنه‌ ؟

پلانی پڕۆ پلانی پاره‌دانی جاتفیوڵه‌ و له‌م پلانه‌ تۆ ده‌بێت پاره‌ بده‌یت به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی هه‌ته‌ و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تریشت بۆ چالاك ده‌كرێت .

ئه‌بێ جه‌ند پاره‌ بده‌م بۆ پلانی پڕۆ؟

بڕی پاره‌كه‌ به‌پێی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران جیاوازه‌ و به‌پێی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانت پاره‌ ده‌ده‌یت كه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی انگانه‌ و به‌رده‌وام لێت وه‌رده‌گیرێت به‌ ۆكارانه‌ له‌ كارده‌كه‌ت كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

پاره‌دانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ :

٠ بۆ ٥٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ١٥ دۆلار مانگانه‌

٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ٢٠ دۆلار مانگانه‌

١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ٣٠ دۆلار مانگانه‌

٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ٥٥ دۆلار مانگانه‌

٥٠٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ٨٥ دۆلار مانگانه‌

١٠٠٠٠ بۆ ١٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ١٢٠ دۆلار مانگانه‌

١٥٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ١٥٠ دۆلار مانگانه‌

٢٠٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر بڕی ١٨٠ دۆلار مانگانه‌

بۆ زیاتر له‌ ٢٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر پێویسته‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌یت تا نرخه‌كه‌ت بۆ دیاریبكه‌ن.

جگه‌ له‌ پاره‌ی مانگانه‌ چی باجی تر ئه‌بێ بده‌م؟

به‌ڵێ ڕه‌نگه‌ سه‌رت بسوڕمێ له‌ شیوازی پاره‌دانی جاتفیوڵ به‌لام جاتفیوڵ پاره‌ت لێ وه‌رده‌گرێ ئه‌گه‌ر مانگێك به‌كارهێنه‌رت زیاد بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ش ناو ده‌نێت باجی ڕێككردنه‌وه‌ .

باجی ڕیككردنه‌وه‌ چۆن لێ وه‌رده‌گیرێت ؟

با لیره‌دا نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ تۆ بۆتێكت هه‌یه‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ ١٧ / ٧ / ٢٠١٨ بڕیارده‌ده‌یت پلان بگۆڕیت بۆ پڕۆ چونكه‌ ٥٠٠٠ به‌كارهێنه‌رت هه‌یه‌ پێویسته‌ ٥٥ دۆلار بده‌یت مانگی یه‌كه‌م گریمان كات ڕۆیشت و بوو به‌ ١٧ / ٨ / ٢٠١٨ واتا دوای مانگێكی ته‌واو ئه‌وكاته‌ سه‌یرت كرد به‌كارهێنه‌رت بووه‌ به‌ ١٠٠٠٠ به‌كارهێنه‌ر كه‌واته‌ بۆ مانگی دووه‌م پیویسته‌ تۆ ٨٥ دۆلار بده‌یت چونكه‌ به‌كارهێنه‌رت گه‌یشتۆته‌ ١٠٠٠٠ به‌ڵا تۆ جگه‌ له‌ ٨٥ دۆلاره‌ پیویسته‌ باجی ڕێككردنه‌وه‌ش بده‌یت كه‌ ئه‌كاته‌ (ئه‌و بڕه‌ی ئه‌م مانگه‌ پیویسته‌ بیده‌یت – ئه‌و بره‌ پاره‌ی كه‌ مانگی پێشوو داوته‌) ئه‌م مانگه‌ پیویسته‌ ٨٥ دۆلار بده‌یت و مانگی پێشوو ٥٥ دۆلارت داوه‌ كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر له‌یه‌كیان ده‌ربكه‌یت ئه‌كاته‌ ٣٠ دۆلار باجی ڕێككردنه‌وه‌ كه‌واته‌ ئه‌ مانگه‌ ٨٥ دۆلار ده‌ده‌یت له‌گه‌ڵ ٣٠ دۆلاریش باجی ڕێككردنه‌وه‌ هه‌مووی ئه‌كاته‌ ١١٥ دۆلار واتا ١٧ / ٨ / ٢٠١٨ ئه‌بێ كۆی ١١٥ دۆلار بده‌یت .

ئایا له‌دوای چاتفیوڵ چی به‌كاربهێنم؟

چاتفیوڵ تا كاتێك بێسنووربوو به‌كارهێنه‌رانی و خۆرایی بوو باشترین پلاتفۆڕمی دروستكردنی بۆت بوو بۆ پلاتفۆڕی مه‌سنجه‌ر به‌ڵام له‌ دواییه‌ و به‌ گۆرانكاریكردن له‌ پلانی خۆڕایی وادیاره‌ كاره‌كه‌ی پێه‌وانه‌ كردۆته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ر هه‌ژماری ئه‌و پاره‌یه‌ بكه‌ین كه‌ پێویسته‌ بدرێت برێكی زۆر زۆره‌ به‌رامبه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئێجگار كه‌م بۆیه‌ له‌ ئێستادا باشترین جێگره‌وه‌ بۆ چاتفیوڵ وێبسایتی مه‌نیچاته‌ كه‌ زۆرینه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وێبسایتی چاتفیوڵ له‌خۆده‌گرێت و پلانی خۆڕایی هه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی بێ سنووره‌.

ئایا ئه‌توانم وه‌ك پێشوو به‌رده‌وامبم له‌ بۆته‌كه‌م؟

به‌ڵێ ئه‌توانیت له‌ وێبسایتی مه‌نیچات به‌رده‌وامبیت له‌ بۆته‌كه‌ت و هه‌مان ئه‌و تایبه‌ته‌ندیانه‌ی له‌ چاتفیوڵ بۆ بۆته‌كه‌ت داناوه‌ له‌ مه‌نیچاتیش به‌رده‌ستی بكه‌یت له‌ بۆته‌كه‌ت .

ئایا به‌كارهێنه‌ره‌كانم ئه‌مێنێت؟

نه‌خێر كاتێك له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه‌ بۆته‌كه‌ت دروست ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانت نامێنێت چونكه‌ سه‌رچاوه‌ نوێیه‌كه‌ زانیاری به‌كارهێنه‌ره‌كانتی لانیه‌ به‌ڵام هه‌ركه‌س نامه‌ بنیرێ بۆ بۆته‌كه‌ت ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كۆنیش بێت ئه‌بێته‌وه‌ به‌ به‌كارهێنه‌ر لات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌. واتا كارێكی ئاسانه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانت به‌ده‌ست بهێنیته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.