Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 03:06

له‌ ئه‌مریکا ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌کوژن زیاتر دکتۆره‌کانن

ساڵانه‌ له‌ نێوان " 300 بۆ 400 " كه‌س خۆیان ده‌كوژن
کوردستان TV
100%

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یاندا ، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پزیشكی ده‌روونی ئاشكرایده‌كه‌ن ، له‌م وڵاته‌دا كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی ساڵانه‌ زۆرترین رێژه‌ی خۆكوشتنی تێدا تۆمارده‌كرێت .

به‌ پێی چه‌ند زانیارییه‌كی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ لانی كه‌م رۆژانه‌ كارمه‌ندێكی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌م وڵاته‌دا خۆی ده‌كوژێت ، واته‌ ساڵانه‌ له‌ نێوان " 300 بۆ 400 " كه‌س خۆیان ده‌كوژن  كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ دوو هێنده‌ی رێژه‌ی خۆكوشتنی دانیشتوان ، ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌كوژن له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی زۆربه‌یان پزیشكن .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پزیشكانی به‌شداربوو ، ده‌رباره‌ی  هۆكاری ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی خۆ كوشتن له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ كێشه‌كانی ئاڵودەبوون بەمادە هۆشبەرەكان و خەمۆكی و گرفتی دەروونی لەسەرەكی ترین هۆكارەكانن .

پزیشكی ده‌روونی " د. دێبیكا تانوار " له‌ نه‌خۆشخانه‌ی " هارلم " له‌ شاری نیۆیۆرك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایده‌كات ، تاكو ئێستا هۆكاری سەرەكی زۆری خۆكوشتنی پزیشكان دیار نییە، بەڵام لەنێو ئەوانیش ئەوانەی لە ڕیزی سوپا كاریان كردووە زیاتر خۆیان دەكوژن .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.