دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خانمه گۆرانیبێژی كورد " له‌نجه عه‌لی " بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی نوێ له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ، تێیدا ده‌رده‌كه‌ێت به زمانی هیندی گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت .
له‌نجه عه‌لی ، له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكردووهته وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانییه‌ك به زمانی هیندی ده‌چرێت و له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر ئه‌م گۆرانییه‌ی له‌به‌ر كردووه ، بێ ئه‌وه‌ی له مانای تێكست و میلۆدی گۆرانییه‌كه تێبگات .
ئه‌م گۆرانیبێژه له شاری سلێمانی له دایك بووه ، به‌ڵاو له شاری له‌نده‌ن گه‌وره بووه و ئێستاش له له‌نده‌ن ده‌ژی ، له‌نجه یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی كوردستان و ماوه‌ی 7 ساڵه ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.