Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:41

به‌ڤیدیۆ : ڕۆناڵدۆ سه‌ردانى یاریزانانى یۆڤانتۆسى کرد

بزانه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕۆناڵدۆ چی ووت
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌  16 ى ته‌موزی 2018 ،  كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌دوای ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى  به‌گرێبه‌ستێكى چوار وه‌رزه‌ و به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ ، ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ سه‌ردانى یاریزانانى یۆڤانتۆس و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كرد . 

دواتر ڕۆناڵدۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان  ڕایگه‌یاند ، هیوا ده‌خوازم بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ لێره‌ بمینێمه‌وه‌ ، ڕاشیگه‌یاند نه‌هاتووم بۆ گه‌شت به‌ڵكو هاتووم لێره‌ نازناو به‌ده‌ست بهێنم ، هیواشى خواست له‌یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌خولى ئیتاڵیادا به‌شدار بێت 

 

لێدوانه‌كانى ڕۆناڵدۆ له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ بۆ میدیاكان 
 
رۆناڵدۆ :  بروا ناکەم ئێستا مەدریدستاییەکان بۆ من بگرین ، ئەمە قۆناغێکی نوێ یە لە ژیانی یاری کردنم و ھەموو شتێک لەگەڵ ریاڵ کۆتایی ھات  
 
رۆناڵدۆ  : ھیچ نیگەران نیم و نابم بە رۆشتنم لە ریاڵ مەدرید ، من لێرەم ، شوێنێکم دۆزیوەتەوە بۆ رکابەری کردن ، ئەو یاریزانانەی دێنە تەمەنی منەوە شوێنێکی تر دەدۆزنەوە بۆ یاری کردن لە ووڵاتێکی تر  
 
رۆناڵدۆ  : رێگای من لە ریاڵ مەدرید جوان بوو سوپاسی ھاندەران دەکەم ، ئێستا دەمەوێت لە ژیانمدا قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەم  
 
رۆناڵدۆ : لە شەوی یاری کۆتایی کییڤ بیرم لەوە نەکردبۆوە دەچمە چ یانەیەک ، سوپاسی یانەی یۆڤانتۆس دەکەم کە بیری لە من کردەوە ، گەشتنم بەم قۆناغەش پاڵنەرێکی بەھێز بوو بۆ پەیوەندی کردنم بە یانەی یۆڤانتۆس ەوە  
 
رۆناڵدۆ : خولی ئیتاڵیا خولێکی قورسە ، زۆر تەکنیکیە ، لە ژیانیشمدا شتی ئاسان نەبووە من یەکێکم لەوکەسانەی دەمەوێت لە ناوچەی پشو بێمە دەرەوە ، من لە خۆم دڵنیام لە ھاورێکانیشم لەم یانەیە دڵنیام  
 
رۆناڵدۆ : خولی یانە پاڵەوانەکان ئەو جامەیە کە ھەموان دەیانەوێت بەدەستی بھێنن ، بەڵام ئەوە ئەرکێکی قورسە ، یۆڤانتۆس چەند جارێک لێی نزیک بۆتەوە بەڵام بەداخەوە لە کۆتاییەکان سەرکەوتوو نەبووە ، بۆیە لێرەش لەگەڵ یۆڤی ھیوای ئەوەم ھەیە کە ئەو خولە بەدەست بھێنینەوە ، نەک تەنھا چامپیۆنس لیگ بەڵکو لە پێناوی سەرجەم نازناوەکان دەجەنگین  


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.