Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 21:10

وەزارەتی تەندروستی ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عیراق ڕاگه‌یاند

219 هاولاتى له‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراق بوونه‌ته‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عیراق ڕاگه‌یاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/7/2018، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە یەكشەممەی ڕابردووەوە، لە خۆپیشاندانی پارێزگاكانی باشووری عێراق، 8 كەس كوژراون و 56 كەس بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت" وەزارەتی تەندروستی لە یەكەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكان، هەموو كادرەكانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی نەشتەرگەرییەكان و پزیشكی باریی نائاسایی و پلانی باریی نائاسایی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان كردووە، وێڕای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ فەرمانگەكانی تەندروستی لە پارێزگا پەیوەنیدارەكان و ڕەوانەكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ 219 هاووڵاتی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووى پاریزوگاكانى عێراق بوونه‌ته‌ قوربانی، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 211 كه‌س بریندابربوون و 8یش كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.