Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:53

فەریق روکن، مه‌هدی غه‌راوی ده‌ستبه‌سه‌رکرا

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ
کوردستان TV
100%

 

فه‌رمانده‌ی پێشووی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا سەر بە حکومەتەکەی مالیکی، بەهۆکاری کەتنی موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فەریق روکن، مه‌هدی غه‌راوی، فه‌رمانده‌ی پێشووی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌وتنی شاری موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ کە لە سەردەمی حکومەتی نوری مالیکیدا فەرماندەی سەربازیی ئەو شارەبوو.

ساڵی رابردووش میدیاكانی عیراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای عیراقیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ده‌ركردنی حوكمی گولـله‌بارانكردنی غه‌راوی داوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای عیراق له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵوموڵكی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ی بۆ مه‌هدی غه‌راوی ده‌ركردبوو.

له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، رێكخراوی داعش له‌ سوریاوه‌ شاری موسڵی دووه‌م گه‌وره‌ شاری عیراقی داگیركرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی كشانه‌وه‌، دوای داگیركردنی موسڵ داعش په‌لی بۆ ناوچه‌كانی خۆرئاوای عیراق كێشا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.