Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:45

خۆپیشاندان له‌به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

رێگایه‌كی سه‌ره‌كییان داخستووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 16-7-2018 جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران له‌ قه‌زای ئه‌بی ئه‌لخه‌سیب رژاونه‌ته‌ نێو شه‌قامه‌كان و رێگایه‌كی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یان داخستووه‌.

خۆپیشانده‌ران داوای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای شیعه‌ نشینی عێراق هاووڵاتیان ده‌ستییان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌و دوای چاككردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری و دابین كردنی ئاوو كاره‌با و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

 

ئاماده‌كردنی/رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.