هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "گۆران نووری " به مهبهستیبه ئه‌نجامگه‌یاندنی ژماره‌یه پرۆژه‌ی هونه‌ری ، له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان .
گۆران اشكرایدهكات ، له ئێستادا به هۆی لێك تێگه‌یشتنێكی باش له نێوان خۆی و هونه‌رمه‌ند " ئاریۆس حه‌مه سه‌عید " ه‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كانی له لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت ،وتیشی نوێترین كار كه له‌م كاته‌دا بۆی ئاماده‌كردووه ، بریتییه له گۆرانییه‌كی خاو كه ته‌واو له رۆحیه‌وه نزیكه .
هونه‌رمه‌ند گۆران نووری به نیازه هم گۆرانییه له كوردستان كلیپ بكات ، له هه‌مان كاتدا به نیازه یه‌كێك له گۆرانییه تازه‌كانی له وڵاتی رووسیا كلیپ بكات .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ژماره‌یك له گۆرانی كلیپه ،دوایین به‌رهه‌می بریتی بوو له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " ماچ " كه له لایه‌ن خه‌لكه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.