Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 14:24

باڵه‌خانه‌ی قایمقامیه‌ت و ماڵی قایمقام له‌ میسان سوتێنرا

چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندان له‌ خوارووی عێراق ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%


به‌رپرسێكی پارێزگای میسان رایگه‌یاند كه‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بینای قایمقامیه‌ت و ماڵی قایمقامیان سوتاندوه‌ و 23 كه‌سیش برینداربوون.

عه‌لی عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای میسان به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند: خۆپیشانده‌رانی توڕه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2018، بینای قایمقامیه‌ت و ماڵی قایمقامیان سوتاندووه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ 23 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی میسان و 6 له‌برینداره‌كان گولـله‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو خۆپیشاندان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووە و لەهەندێک شوێن توندوتیژی دروستبووە کە بەهۆیەوە 3 هاووڵاتی کوژراون و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، دەسەڵاتدارانی عێراقیش بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان قەدەغەکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.