Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 08:01

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

له‌ باره‌گاى خۆى له‌ هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شه‌ممه‌ 2018/7/14 به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌گه‌ى خۆى له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

1- پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت، بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانیه‌تیی قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، كه‌ له‌م به‌رێزانه‌ پێك هاتوون:

أ‌- گرووپى یه‌كه‌م ـ هه‌ولێر
• دڵشاد ساڵح
• سیروان نه‌جمه‌ددین
• حاجى دۆسكى
• خاڵس قۆجه‌

ب‌- گرووپى دووه‌م ـ سلێمانى
• له‌تیف ئه‌مین
• سه‌لام تاهیر
• باهیر تاهیر
• سه‌ردار ئه‌حمه‌د

2- له‌ یارى نێوان یانەی ئارارات و یانەی هه‌ڵۆ له‌ خولى پله‌یه‌كى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردن و به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى تیپى لاوانى ئارارات (ئیدریس جه‌وهه‌ر)، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى به‌ یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له‌ یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.