به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كراوه، سه‌لماندوویه‌تی كه له هه‌موو جیهاندا، ته‌مه‌نی ئافره‌تان له ته‌مه‌نی پیاوان درێژترن،به‌ڵام ئایا مانای ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه ژنان ته‌ندروست ترن له پیاوان. له توێژینه‌وه‌كه‌دا، باس له‌وه‌یش كراوه كه پیاوان زۆرتر هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان له‌سه‌ره به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه. هه‌روه‌ها پیاوان ئاره‌زوویان له ئافره‌تان زیاتره بۆ خواردنه‌وه‌ی كهول و جگه‌ره‌كێشان و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پیاوان زیاتر خه‌ریكی ئه‌و كارانه‌ن كه مه‌ترسی مردنیان لێ ده‌كرێت، بۆ نموونه كاركردن له شوێنی به‌رز و كاری قوڕس.
پرۆفیسۆر، كارول جاغر، مامۆستا له زانكۆی نیوكاسل، سه‌باره‌ت به درێژبوونی ته‌مه‌نی ئافره‌تان له جیهان، ده‌ڵێت: "پیاوان له كاتی نه‌خۆشبوونیاندا،كه‌متر گرنگی به چاودێری ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن و كه‌متر سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن و كه‌متر ره‌چاوی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
كارل جاغر، باسی له‌وه‌یش كردووه: "پێده‌چێت ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كراون ته‌مه‌نێكی زیاتر له پیاوان بژین بۆ ئه‌وه‌ی پاراستنی نه‌وه‌كانی داهاتوو، من ناڵێم پیاوان گرنگی به مناڵ و نه‌وه ناده‌ن به‌ڵام مناڵ خستنه‌وه و چاودێركردنیان په‌یوه‌سته به ژنانه‌وه".ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌رچی ژنان قورسایی ژیانیان له‌سه‌ره به‌ڵام به‌راورد به پیاوان هه‌ر زیاتر ده‌ژین، واته به‌جۆرێك ئێمه‌ی ژنان نرخی درێژبوونی ته‌مه‌نمان به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌ده‌ین.
توێژینه‌وه‌كه،ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه، كه پێده‌چێت هۆرمۆنی (ئه‌سترۆجین)ی مێینه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر درێژبوونی ته‌مه‌نی ژنان، له‌به‌رامبه‌ردا هۆرمۆنی (تستوستیرۆن)ی پیاوان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كورتبوونی ته‌مه‌نی پیاوان.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌ویشی خستۆته ڕوو كه هه‌رچه‌نده ژنان زیاتر له پیاوان ده‌ژین، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا خۆشگوزاره‌نتر و ته‌ندروستتر بن له پیاوان.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.