رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له شاری نۆرنبێرگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ، به به‌شداری زیاتر لە 90 هونەرمەندی شێوەکار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نوێنەرایەتی نەتەوە جیاجیاکانیان دەکرد پێشانگایەکی هاوبەش کرایەوە كه لەلایەن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنورەوە سەرپەرشتی ده‌كرا .
له‌م پێشانگایه‌دا هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان تێیدا به‌شدار بوون كه توناو بەخشین و داهێنان و توانایەکی باشی ناو پێشانگاکە بوون و هەریەکەو لای خۆیەوە تابلۆکانی خوێندنەوەیەک بوو بۆ ژیان و ئازادی و مەرگەساتەکان و خۆڕاگری و ناعەدالەتی .
شێوازی هونه‌ری جۆراوجۆر له پێشانگاكه به‌كارهێنرابوون كه تیایدا کەرەسەی جۆراو جۆر‌و ستایلی نوێی توانا هونەریەکانی تیا بەدیدەکرا ، هه‌روه‌ها ئاستی تابلۆ و به‌شداریكردنه‌كه‌ش به پێشانگاكه‌وه دیار بوو .
جێی باسه ، له لایه‌ن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنور به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له ناوه‌وه‌ی شاری نۆرینبێرگ بری 300 یۆرۆ له هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك وه‌رگیرا و ئەو هونەرمەندانەی لەدهرهوهش هاتبوون هەزار یۆرۆیان لەبەرامبەر بەشداریکردنەکەیاندا لێ وەرگیرا بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.