Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:49

به‌ربوونه‌وه‌کانی نه‌یمار کران به‌ پیته‌کانی ئه‌لفوبێ

لەم وێنەیە خوارەوە ئه‌لفوبێی نه‌یمار ببینن
به‌ربوونه‌وه‌كانی نه‌یمار كران به‌ پیته‌كانی ئه‌لفوبێ
کوردستان TV
100%

نه‌یمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلیی تۆپێ كه‌ له‌ ئاستی جیهاندا لایه‌نگری زۆری هه‌یه‌، هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ نه‌یتوانیی له‌ مۆندیالی 2018ـدا جامی زێڕین بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه‌، به‌ڵام به‌ربوونه‌وه‌ و كه‌وتنه‌كانی له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كان و له‌كاتی ركابه‌ره‌كانی له‌ به‌رامبه‌ر تیپی وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كان به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ مایه‌ی چه‌ندین بابه‌تی چێژبه‌خش و كۆمیدیی بۆ هانده‌ران و لاینه‌گرانی ئه‌م ئه‌ستێره‌ ناوداره‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ لوچیانۆ جێیكوب كه‌ دیزاینه‌رێكی هاوڵاتیی نه‌یماره‌ وێنه‌ی به‌ربوونه‌وه‌كانی نه‌یماری كردووه‌ به‌ ده‌ستمایه‌ی كارێكی جیاواز و هه‌ركام له‌ شێوازی به‌ربوونه‌وه‌كانی خستووه‌ته‌ سه‌ر شێوازی یه‌كێك له‌ پیته‌كانی ئه‌لفوبێی لاتین.

جێیكوب كه‌ خۆی دانیشتووی ئایرله‌ندایه‌، هه‌موو پیته‌كانی ئه‌لفوبێی ( له‌ A  هه‌تا Z) به‌ كه‌وتنه‌كانی نه‌یمار له‌ گۆڕه‌پانی یاریی وێنا كردووه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیزاینه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی ئه‌مكاره‌ جیاوازه‌ی خۆی وتی: كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌وتنه‌كانی نه‌یمار كارێكی ئاسان نه‌بوو و ماندوبوونی زۆری ده‌ویست، به‌ڵام كۆتاییهاتنی دیزاینه‌كه‌ نرخی كاره‌كه‌ی دیاریكرد.

لەم وێنەیە خوارەوە ئه‌لفوبێی نه‌یمار ببینن.

 

ئەلف و بێی نەیمار

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.