Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 21:07

خۆپیشاندان گه‌یشته‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان عێراق و کوه‌یت

له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌فوان گردبوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان به‌شێكی زۆری دانیشتووانی ناحیه‌ی سه‌فوانی سه‌ر به‌ قه‌زای زوبێر له‌ پارێزگای به‌سره‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌فوان له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق –كوه‌یت گردبوونه‌ته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ خزمه‌تگوازری زیاتر به‌ ناوچه‌كانیان پێشكه‌ش بكرێت و هه‌روه‌ها داوای هه‌لی كاری زیاتر له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایان كردووه‌ به‌شێكی داهاتی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی قه‌زاكه‌یان ته‌رخان بكرێت و نووسینگه‌یه‌كیش بۆ تۆماركردنی ناوی بێكارانی قه‌زاكه‌ بكرێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.