نوسه‌ر و وه‌رگێڕ توانا ئه‌مین دوو به‌رهه‌می به‌ناوه‌كانی(ڕازی گوڵی سوور) و (تۆ له په‌نهانترین كه‌لێنی پیرۆزی دڵمدایت) بڵاوكرده‌وه.
توانا ئه‌مین له‌باره‌ی ئه‌م دوو كتێبه‌وه گوتی : یه‌كه‌میان هه‌ڵبژارده‌یه‌كه له شیعری بیانیی و دووه‌میان بریتییه له هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له جوانترین شیعر و چیرۆك و كورته‌ی فه‌لسه‌فه و گفتوگۆكانی بیرمه‌ند و عاریفی به‌نگالی ڕابیندرانات تاگوور.
تاگوور، یه‌كه‌م نووسه‌ری ئاسیاییه كه خه‌ڵاتی نۆبێڵی وه‌رگرتووه و كتێبه‌كانی بۆ نزیكه‌ی سه‌رجه‌م زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراوه. په‌یامی ئه‌م نووسه‌ر له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و سروشتدۆستی ده‌وه‌ستێت و له سه‌رجه‌م نووسینه‌كانیدا ستایشی خوداوه‌ند و ژیان و مرۆڤ ده‌كات.
شایانی باسه ماڵی وه‌فایی چاپی دووه‌می كتێبی (ڕازی گوڵی سوور) به وه‌رگێڕانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ توانا ئه‌مین بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات ناوه‌ندی ئاوێر چاپی دووه‌می كتێبی (تۆ له په‌نهانترین كه‌لێنی پیرۆزی دڵمدایت) به وه‌رگێڕانی هه‌مان وه‌رگێر بڵاوكرده‌وه.
توانا ئه‌مین، نووسه‌رێكی تاراوگه‌نشینی كورده و زیاتر له ٢٠ به‌رهه‌می له بواره‌كانی چیرۆك، لێكۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕاندا هه‌یه.
سه‌رچاوه/ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.