له یۆنان شوێنه‌وارناسانی ئه‌م وڵاته تێكستێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه بروایان وایه كۆنترین ده‌قی داستانی ئۆدیسا بێت و میژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی هه‌شته‌می به‌ر له زایین نووسرابێت .
له هه‌واڵێكی پێگه‌ی " یۆرۆنیوز " هاتووه ، تیمێكی شوێنه‌وارناسی وڵاتی یۆنان به هاوكاری له‌گه‌ل تیمێكی ئه‌ڵمانیا ، له باره‌ی شوێنه‌واره‌وه دۆزینه‌وه‌یه‌كی تازه‌یان ئه‌نجامداوه كه بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ده‌قێكی نووسرا و كه له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی قوڕ له ئۆڵمپیای كۆن له نیمچه دوورگه‌ی " بیلۆبۆنیز " ، ئه‌م ده‌قه 13 دێر قه‌سیده‌یه‌كی ئۆدیسا له خۆ ده‌گرێت .
ئه‌م داستانه له 12 هه‌زارو 109 دێره شیعر پێكهاتووه كه له لایه‌ن شاعیری گریكی كۆن " هۆمیرۆس " نووسراوه ، ئه‌م دێر شیعرانه باس له چیرۆكی ئۆدیسیۆسی پاشا ده‌كات له دوای كه‌وتنی ته‌رواده .
ئه‌م زانایانه‌ی ئه‌م ده‌قه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه پێیان وایه كۆنترین ده‌قی نوسراوی ئۆدیسا بێت و مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه سێ سه‌ده به‌ر له زایین نوسرابێت ، به‌لام زۆر له‌وه دڵنیا نین بۆیه بریاریانداوه لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامبده‌ن .
جێی باسه، دوای داستانی گلگامێش ، داستانی ئۆدیسا به دووه‌م داستان ده‌ده‌نرێت كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان نووسراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.