سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، كورد به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه گه‌لێكی مه‌زنه، جه‌نگاوه‌ری بێ وێنه‌ن.
ئه‌مڕۆ له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، كورد به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه گه‌لێكی مه‌زنه، جه‌نگاوه‌ری بێ وێنه‌ن. هه‌روه‌ها له زۆر رووه‌وه هاوپه‌یمانێكی زیره‌ك و وریای ئێمه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.