وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمى كوردستان، به‌هاوكاری هه‌ردوو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێرو، زانكۆی (په‌لازكی) چیكی ده‌رفه‌تی (30) سكۆله‌رشیپ بۆ خوێندنی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان ڕاده‌گه‌ێنێت.
ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له ساڵی خوێندنی (2017-2018) ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه ده‌سته‌به‌ركراون.
زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه له زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كۆماری چیك له رێزبه‌ندی چواره‌مه و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانه.
پێشكه‌شكاران له پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
مه‌رجه‌كانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه:--
1. ده‌رچوی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لقی زانستی بێت له ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ – ٢٠١٨).
2. كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی لە (٩٥)ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت.
تێبینی:
· سه‌ركه‌توه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌توانن به‌زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه به‌زمانی (چیكی) خوێندنی، ئه‌وا كرێ خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه كرێی خوێندنه‌كه‌ی بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌وكاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆیی ده‌بێت.
بۆ پێشكه‌شكردن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه :-
(http://czech.mhe-scholarship.com/#/login
دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.