Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:52

سواڵکه‌رانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌ستگیر ده‌کرێن

تەنها 5%ی خەڵكی سلێمانین
سواڵكه‌رانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌ستگیر ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

لە سلێمانی بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بە بەرنامەیەكی تۆكمەوە كار بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن بە منداڵای خوار 18 ساڵ دەكرێت، قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت تەنها رێژەی لەسەدا پێنج ئەو مناڵانەی سواڵ دەكەن خەڵكی سلێمانین.

ئەمرۆ سێ شەممە 10/7/2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانی هەریەك لە ( داواكاری گشتی، دادوەری نەوجەوانان ، یەكێتی زانایانی ئاینی، ئاسایشی سلێمانی، پۆلیسی نەوجەوانان، رێكخراوی منداڵپارێز، چاودێری كۆمەڵایەتی) كۆبوویەوە.

لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە بەچری گفتوگۆیانكرد لەبارەی دانانی چەند میكانیزمێكی گونجاو بۆ رووبەرووبوونەوەی دیاردەی ئیشكردن و سواڵكردن بە منداڵانی نەوجەوان چۆنییەتی كۆنترۆڵكردنی ئەو دیاردەیە، پاشان ئاوات محەمەد ناوەرۆك و بریاری كۆبوونەوەكەی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خستە روو و رایگەیاند: لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا لە لایەن پۆلیسی نەوجەوانان و دادوەری گشتی و مناڵپارێزەوە 235 منداڵ بەهۆی سواڵكردنەوە گیراون، بۆ زاڵبوونیش بەسەر ئەو دیاردەیە، بریاردراوە بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە ناوخۆییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەداهاتوودا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت بۆ دانانی بەرنامەیەكی توندوتوڵ و گونجاو كە بتوانێت رێگری بكات لە زۆربوونی ئەو دیاردەیە. 

لە بەشێكی تری گۆنگرەكەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە رێژەی ئەو منداڵانەی لە فولكە و شەقام و شوێنە گشتییەكاندا سوڵدەكەن تەنها 5%ی خەڵكی سلێمانین و رێژەی 95% ئاوارەن و خەڵكی شارەكانی تری عیراقن ، ووتیشی هەموو هەوڵێك ئەدەین بۆنەهێستن و كەمكردنەوەی ئەو دیاردەیە.


ئامادەكردن/ نه‌سرین مزووری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.