Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:40

‌دوو ئافره‌ته‌ فلیپینیه‌ رفێنراوەکەی سەر رێگای بەغدا-کەرکوک ئازاد کران

دوێنێ شه‌ممه‌ رفێنران بوون
کوردستان TV
100%


پۆلیس رایگه‌یاند ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ فلیپینیه‌یان ئازاد كردووه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگای به‌غدا – كه‌ركوك رفێنران.

پۆلیسی پارێزگای دیالە ئاشكرایكرد ئەو دو ئافرەتە فیلیپینییە رزگاركراون كە دوێنێ (شەممە) لەسەر رێگای كەركوك-بەغداد لە نزیك عوزێم لەباكوری بەعقوبە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە رفێنران.

دوێنێ لەزاری چەند سەرچاوەیەك لە سوپاو پۆلیسی عێراق و بەرپرسانی ناوچەكەوە بڵاویكردبووەوەوە كە لەسەر رێگای كەركوك-بەغدا دوو ئافرەتی فلیپینی رفێنراون.

ئەو سەرچاوانەوە ئاماژەی بەوەدابو كە ئەو دو ئافرەتە فلیپینییە رفێنراوە لەگەڵ سێ ئافرەتی دیكەی فلیپینیدا بەنیاز بوون بەرەو هەولێر بڕۆن، بەڵام ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر رێگە پەكی كەوتووەو له‌وكاته‌دا چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ ئۆتۆمبیلێكی زه‌رد هاتوون و دوو ئافره‌ته‌ فلیپینیه‌كه‌یان رفاندووه‌.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ نزیک ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێی ڕفێنراون، داعش هێرش و كاری و رفاندنی زیاتر کردووه‌.

مانگی رابردووش هه‌شت ئه‌ندامی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ هه‌مان ناوچه‌ ڕفێنران و پاشان له‌سه‌ر هه‌مان رێگای سه‌ره‌کی ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.