Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:01

رووسیا باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرھەمەکانی ئەمریکا

بە رێژەی 25 تا 40 لە سەدا باجی زیاتری خراوەتە سەر
کوردستان TV
100%


رووسیا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر زیادکردنی باج بۆ سەر ئەلەمنیۆم و ئاسن لەلایەن ئەمریکا، بە رێژەی 25 تا 40 لەسەدا باجی زیاتری خستە سەر ھاوردەکردنی بەشێکی بەرھەمەکانی ئەمریکا.

بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لەلایەن وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووری رووسیا بڵاوکراوەتەوە، ماڵپه‌ری ئه‌نادۆڵ بڵاویكردۆته‌وه‌، سەرۆکوەزیرانی رووسیا، دێمیتری مێدڤێدێڤ بڕیارەکەی واژوو کردووە و بەم پێیەش بەشێکی ئەو بەرھەم و کەلوپەلانەی لە ئەمریکاوە ھاووردە دەکرێن باجی خراوەتە سەر.

لە راگەیەنراوەکەدا جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەم بڕیارە، ھاوردەکردنی بەرھەمەکانی وەکو کەلوپەلی دروستکردنی رێگا و فایبەر ئۆپتیک و کەلوپەلەکانی نەوت و گاز دەگرێتەوە و بە رێژەی 25 تا 40 لە سەدا باجی زیاتری خراوەتە سەر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.