رۆژی رابردوو رێبه‌رایه‌تیی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه له به‌نده‌ری حه‌دیده ره‌تكرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌و گروپه چه‌كدارییه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێشنیاریان كرد تا به‌نده‌ری حه‌دیده بخرێته ژێر كۆنتڕۆڵی هاوبه‌شی خۆیان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
مارتین گریفیتس نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن دوای ته‌واوبوونی دانیشتن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی حوسییه‌كان هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی ئه‌وانی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌م رێكخراوه خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش هه‌موو لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌نی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه له ده‌وری هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسیی گونجاو بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزنه‌وه و هه‌روه‌ها داواشی كردووه كه به‌نده‌ری حه‌دیده چالاكیی ده‌ریاوانیی و بازرگانیی تیادا به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
مارتین گریفیتس دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدولمالیك حوسیی رێبه‌ری حوسییه‌كان، وتوویه‌تی: ئه‌نجامی گفتوگۆكان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندین و داوام له حوسییه‌كان كردووه تا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ پێكهێنانی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسیی، به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ری حه‌دیده راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانیش ده‌ڵێن مه‌هدی مه‌ششات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای حوسییه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گریفیتس داوای مۆڵه‌تی كردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ده‌ڵێن حوسییه‌كان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان بۆ به‌هێزكردن و رێكخستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان و گه‌یشتنی چه‌ك به‌ده‌ستیان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.