Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:47

ئێران ته‌زووی کاره‌بای له‌سه‌ر پارێزگا شیعه‌ نشینه‌کانی عێراق بڕی

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایده‌گه‌ێنێت ،لایه‌نی ئێرانی هه‌زاران میگاوات له‌ ووزه‌ی كاره‌بای له‌سه‌ر چه‌ند شارێكی عێراق بڕی.

موسعه‌ب موده‌رِیس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاندووه‌: دوێنی ئێران ته‌زووی كاره‌بای له‌ سه‌ر ناسرییه‌و میسان و به‌سرا بڕی و ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ پێدانی كاته‌كانی كاره‌با به‌و پارێزگایانه‌ كه‌م ببێته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاری بڕینی ته‌زووی كاره‌بای بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق قه‌رزێكی زۆری كاره‌بای له‌سه‌ر كۆبۆته‌وه‌ و نه‌یداوه‌ته‌وه‌ به‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه‌ وڵاتی ئێرانه‌، چونكه‌ كاره‌باكه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ پارێزگانی باشووری عێراق دابین ده‌كرێت.

موده‌ریس بڕی قه‌رزه‌كه‌ی سةر عێراقی ئاشكرا نه‌كردووه‌ چه‌نده‌، به‌ڵام ده‌گوترێت بڕی قه‌رزه‌كه‌ خۆی له‌ ملیارێك دۆلار ده‌دات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی: له‌ ئیَستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیَرانی هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ته‌زووی كاره‌باكه‌ بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ بگه‌رِێننه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: قودس ئه‌لعه‌ره‌بی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.