ئه‌گه‌ر بڕاو متمانه هه‌بێت هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانێت ڕێگری له هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی مرۆڤه‌كان بكات به‌ڵام به مه‌رجێك كه ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی له پشته‌وه بێت، یوسف سه‌لیم ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه كه خه‌ڵك پێیان وابوو توانای هیچ كارێكی نییه، له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو كه ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی ژیانی به ده‌ست بێنێت..
یوسف سه‌لیم ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه نابینایه كه به ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی له ژیاندا گه‌یشت. ئه‌و بووه‌ته داوه‌ری دادگایه‌ك و به‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كه‌م دادوه‌ری نابینای مێژووی پاكستان.
ئه‌و سوێندی یاسایی خوارد و له نێو زیاتر له 6 هه‌زار ڕكابه‌ر به كه‌سی ژماره 21 هه‌ڵبژێردرا، یوسف له تاقیكردنه‌وه‌كاندا باشترین ئه‌نجامی به ده‌ست هێناوه.
به پێی ئه‌وه‌ی كه سه‌لیم توانای خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی له دادگادا نییه به‌ڵام له ڕێگای میكانیزمێك ئه‌و لاپه‌ڕانه ده‌كاته تۆماری ده‌نگی و له‌م ڕێگاشه‌وه ئه‌ركی دادوه‌ری به باشترین شێواز جێبه‌جێ ده‌كات..
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.